كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

به بۆنه‌ی ٦٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە،
ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه ده‌كات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه:
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان..
به‌ڕێزان هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان..
سڵاوێكی گه‌رم:-
به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
دیاره یادی ئه‌مساڵی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌تان پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتێكدا ئه‌كرێته‌وه كه كوردستان و گه‌لی كورد به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ئه‌بێت كه له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به یه‌كڕیزی و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورده، جیاواز له ساڵانی رابردوو، له پێناو به‌دیهێنانی مافه به‌دینه‌هاتووه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا، بۆ هێنانه‌دی ئاشتی ناو ماڵی كورد، دابینكردنی ژیانێكی پڕ ئاسووده‌یی بۆ گه‌له‌كه‌مان، به تایبه‌ت كه ئێستا ناوچه‌كه‌و ده‌روبه‌رمان گۆڕانكاری خێرا به‌خۆوه ده‌بینێت، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا پێویسته هه‌ردوو حزبی هاوپه‌یمان، (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان) په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان توندوتۆڵ‌تر بكه‌نه‌وه، هه‌موو جۆره گرفت و ئالۆزییه لاوه‌كییه‌كان وه‌لابنێن.
دووباره پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین..
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان




