مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرد

بەبۆنەی ١٦ی ئاب، ٦٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ئەمەش دەقەکەیەتی:
براى به‌ڕێزمان جه‌نابى كاك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. به سڵاوێكى گه‌رمه‌وه پیرۆزبایى 66ه‌مین ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین و له ڕێى ئێوه‌ى به‌ڕێزیشه‌وه پیرۆزباییمان بۆ ته‌واوى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ئه‌نێرین.
به‌ڕێزان له یادى دامه‌زراندنى پارتى هاوپه‌یماندا، به پێویستى ده‌زانین كه ته‌ئكید له سه‌ر هاوخه‌باتى و پێكه‌وه كاركردنى نێوان هه‌ردوولامان بكه‌ینه‌وه كه له قۆناغه‌كانى رابردوودا تا ئه‌گاته ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ى نێوانمان ده‌سته‌به‌رى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان و بناغه‌ى ئارامى ئاسایش و دیموكراسی بووه جه‌ختیش له سه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان وه‌ك فاكته‌رێكى پێویستى ژیانى دیموكراسى و یه‌كڕیزى گه‌له‌كه‌مان ئه‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێزان له هه‌ڵومه‌رجێكى وه‌ك ئه‌مڕۆ كه ناوچه‌كه و عێراق و كوردستانیش به قۆناغێكى ته‌واو جیاواز تێده‌په‌رێ به تایبه‌ت بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و دۆخى سیاسى ناوخۆى كوردستان گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تى به‌سه‌ردا هاتووه و چاوه‌ڕوانى وه‌رچه‌رخانى قووڵتریشى لێ ئه‌كرێ. بۆیه وا ئه‌خوازێ هه‌ردوولا به به‌رچاو ڕوونى و واقعیه‌تى زۆرتره‌وه ئیستحقاقاتى ئه‌م قۆناغه و ئه‌ركه چاره‌نووسازه‌كانى له به‌رچاو بگرین و هاوپه‌یمانى پێكه‌وه كاركردنى نێوانمان بكه‌ینه بنه‌ماى هه‌وێنى یه‌كڕیزێكى فراونترى هه‌موو هێزه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى كوردایه‌تى ببێته خاوه‌نى هێزێكى له بن نه‌هاتووى كارا و كاریگه‌رى ماددى و مه‌عنه‌وه‌ى ئه‌وتۆ كه بتوانێ به دڵنییاوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى هه‌موو ئه‌ركه‌كانى ئه‌گه‌ره‌كانى ئه‌م قۆناغه بێت، كه قۆناغێكه پڕه له ده‌رفه‌ت له هه‌مان كاتیش‌دا پڕه له هه‌ڕه‌شه.
بێگومان بۆ وه‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه په‌ره‌پێدانى هه‌رچى زۆرترى دیموكراسى و سیسته‌مى حوكمڕانى جێى متمانه‌ى زۆرترى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك مه‌رجێكى سه‌ره‌كى و حاشاهه‌ڵنه‌گره . بۆ ئه‌م پێناوه‌ش جێبه‌جێكردنى په‌یامى هاوپه‌یمانى كوردستان و پڕِۆژه‌ى چاكسازه‌ى هه‌ردوولامان و له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى لایه‌نه ئیجابیه‌كانى پڕۆژه‌ى ئۆپۆزسیۆنیش گرنگرترین ئه‌ركمانه.
له لایه‌كى دیكه‌وه جێى خۆیه‌تى هه‌ردوولا شانازى به‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ین كه به تێكۆشانى هه‌ردوولا ولایه‌نه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بۆ گه‌له‌كه‌مان وه‌دیهاتوون به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته دووپاتى بكه‌ینه‌وه كه ئه‌ركى چاكسازى له هه‌موو بواره‌كاندا ڕۆژ دواى ڕۆژ رووى گه‌شى ئه‌زموونه‌كه‌مان گه‌شتر و گه‌شتر ده‌كات.
به‌رێزان ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه پڕ له ده‌رفه‌ت و پڕ له مه‌ترسیه وامان لێ ئه‌كا ، وردتر تان و پۆى ده‌رفه‌ته‌كان و گرێ گۆڵه‌كانى مه‌ترسیه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنین و تاوتوێیان بكه‌ین و له پانتایه‌كى فراونتر له‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا بكه‌ین. ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كوردایه‌تى له‌م قۆناغه‌دا به به‌رنامه‌ى فراونترو هه‌مه گیرتر ڕیزبه‌ندى بكه‌ینه‌وه. به تایبه‌تى نه‌ك عێراق و كوردستان به‌ڵكو سه‌راپاى ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ى ده‌وروبه‌ریشمان جۆشى گۆرانكارى ده‌خوات و پرۆسه‌ى ئاڵوگۆرى ڕژێمه دیكتاتۆریه‌كانیش ته‌نها له ڕووخاندیان ناوه‌ستێ به‌ڵكو ئه‌م پرۆسه مێژوویه بۆ وه‌دیهێنانى ته‌واوى ڕه‌هه‌ند و ئامانجه‌كانى دیموكراسى و مه‌ده‌نى و عه‌داله‌ت به‌رده‌وام ده‌بێ . جێیى خۆیه‌تى ئێوه و ئێمه و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش بۆنه حیزبیه‌كانمان و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كان بۆ وه‌دیهێنانى یه‌كڕیزى زۆرتر و هاوهه‌ڵوێستى و هاوده‌نگى به‌رفراوانتر له ناو گه‌له‌كه‌ماندا بقۆزینه‌وه. دووباره پیرۆزبایى گه‌رمتان پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین و هیوادارین و هاوكات و هاوكارى پارته هاوپه‌یمانه‌كه‌تان ئه‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنى زۆرتر و پێشكه‌وتنى زیاتر له پێناوى پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانمان و ئه‌زموونى دیموكراسى كوردستان به گشتى و له پێناوى وه‌دیهێنانى ئامانجه وه‌دینه‌هاتووه‌كانى گه‌له‌كه‌مان.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
2012/8/15




