مه‌کته‌بى سیاسى ( حسدک ) بروسکه‌یه‌کى پیرۆزبایى پێشکه‌شى سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى ( پ.د.ک ) کرد

به‌بۆنه‌ى یادى 66 ساڵه دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان ، مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بروسکه‌یه‌کى پیرۆزبایى پێشکه‌شى سه‌رۆکى ئه‌و پارته و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى کرد، ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تى:
به‌ڕێز/ جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان
به‌رێزان/ مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان
به‌بۆنه‌ى یادى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه، جوانترین پیرۆزبایی پێشکه‌شی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارته تێکۆشه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ یادى 66 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌که‌نه‌وه.
مێژووى پارتى دیموکراتى کوردستان، به‌شێکى پرشنگدارى مێژووى هاوچه‌رخى نه‌ته‌وه‌که‌مان و بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاری خوازى کوردستانه‌و سه‌ره‌تاى شێوازێکى تر‌ى خه‌باتى ڕێکخراوه‌یى کورد بوو دژ به هه‌وڵه‌کانى سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمان.
ئه‌م ساڵیش له‌کاتێکدا ئه‌و یاده ده‌که‌نه‌وه که جیهان و ناوچه‌که له گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌داو کوردستان له‌به‌رده‌م ئاسۆیه‌کى نوێی به‌دیهێنانى مافه ڕه‌واکانیدایه، که هه‌ر هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه، به یه‌کێتى ڕیزه‌کانى گه‌ل و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى ده‌ست پێده‌کات.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر خه‌باتى هاوبه‌شی نیشتمانیمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مان به‌تایبه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ى که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى که به خوێن و خه‌بات به‌ده‌ستمان هێناون.
پیرۆزبێت یادى دامه‌زاراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، سڵاو و نه‌مریی بۆ شه‌هیدانى کاروانى 66 ساڵه‌ى خه‌باتى پارتى دیموکراتى کوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ڕێگاى رزگاریی کورد‌و کوردستان.
مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
15/8/2012




