هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه

له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی بالآی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، پاشنیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ 15ی ئابی 2012، مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ به دواداچوونی برِیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه ته‌رخان كرا كه خرابوونه به‌رنامه‌ی كاره‌وه .
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی به ناوی به‌رِێز مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌وه به‌رگه‌رمی پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی یادی 16 ی ئاب، رۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی له هه‌ڤالآنی مه‌كته‌بی سیاسی كرد و له‌رێی ئه‌وانیشه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی كرد. به‌رِێزیان ئه‌وه‌یشی دووپات كرده‌وه كه هاوپه‌یمانێتی نێوان یه‌كێتی و پارتی، ستراتیژییه و پێویستییه‌كی مێژووییه كه قۆناغی ئێستای كوردستان و دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌یخوازێ و پێویسته كاری جدی بكرێ بۆ په‌ره‌پێدان و هه‌رچی زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ی.
پاش گفتوگۆی راشكاو له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه، برِیار درا چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له هه‌ڤالآنی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا و پسپۆران و شاره‌زایانی بواره‌كان، بۆ بابه‌ته جیاجیاكان پێكبهێنرێن و به‌پێی نه‌خشه‌رێ و له كاتی دیاریكراودا ئیش له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه بكه‌ن كه كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه بۆ ئه‌م قۆناغه به باشی زانیون به‌تایبه‌تی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی په‌یوه‌ستن به په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كان و چۆنیه‌تی پته‌وتركردن و شۆركردنه‌وه‌یان.
هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ئه‌و دۆسیانه‌ش كرا كه له‌كۆبونه‌وه‌ی پێشودا به‌به‌شداری پسپۆرانی بواره جیاجیاكان بۆ چاكسازی ئاماده‌كرابوو، هه‌روه‌ك برِیاریشدرا ئه‌و لیژنانه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێكهێندران، له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ده‌ستبه‌كاربن و كارنامه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به‌كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردولا بكه‌ن.




