سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی پۆلۆنیا له عیراق ده‌كات

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 15/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز ستانیسلاو سموڵن باڵیۆزی پۆلۆنیا له عیراق به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی .
له دانیشتێكدا ، هه‌ر دوولا تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پۆلۆنیا و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی پۆلۆنیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه بردن و بره‌وپێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تی له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ر دوولا گرنگن .
سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی پۆلۆنیا له سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه سه‌قامگیری سیاسی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌خولقێنێ و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م جۆره پرۆسه‌یه له باره ، بۆیه پۆلۆنیا ئاماده‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات و پسپۆری و شاره‌زایی پۆلۆنیا بگوازرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان . باڵیۆزی پۆلۆنیا له عیراق راشیگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای پۆلۆنی ئاماده‌ن به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی وێرای سوپاسكردنی باڵیۆز بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی كه له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كاندا بینی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ هه‌روه‌ها ته‌واوی ئاماده‌یی و كارئاسانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و پرۆژه‌كانی پۆلۆنیا نیشاندا.




