٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبێ چارەسەری 140 كورد بەكارنامەی چاكسازی رازی نابێت

سەرچاوە: Rudaw

لەبەیاننامەیەكدا لەپێگەی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە، محەمەد ئیحسان نوێنەری حكومەتی هەرێم لەحكومەتی ناوەندی، داوادەكات كارنامەی چاكسازی چارەسەری بنەڕەتی تێدابێت بۆ ناوچە جێناكۆكییەكان.

لەو بارەیەوە نوسیویەتی:"كورد داوادەكات كارنامەی چاكسازی تایبەت بەهاوپەیمانی نیشتمانی كەبەنیازە پێشكەشی لایەنە سیاسیەكانی بكات، چارەسەری بنەڕەتی مادەی 140ی تێدابێت و هەنگاوی پراكتیكیشی تێدابێت بۆ كارەكانی حكومەت" جەختیشی كردۆتەوە "كورد بەكەمتر لەوە رازی نابێت"

ئاماژەی بەوەشداوە چاوەڕێی كارنامەی چاكسازی دەكەین تاوەكو بزانین چی تێدایەو دواتر رای خۆمان لەبارەیەوە دەردەبڕین.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 13ی ئەم مانگە د.بەرهەم ساڵح لەبەغدا لەگەڵ نوری مالیكی و ژمارەیەك لەبەرپرسانی عێراقیدا كۆبویەوە، كەتێیدا گفتوگۆیان لەبارەی كارنامەی چاكسازیی هاوپەیمانی شیعەوە كردبوو.

گەرچی بڕیاربوو لەكۆتایی مانگی رەمەزاندا هاوپەیمانی نیشتمانی كارنامە چاكسازیەكەیان بخەنەڕوو، بەڵام ئەو كارە دواكەوت.

كارنامەی چاكسازیی بەپێی گوتەی بەرپرسانی هاوپەیمانی نیشتمانی لە(70) خاڵ پێكدێت و دیارترین خاڵەكانی یەكلاییكردنەوەی وادەی سێ سەرۆكایەتیەكەو گەڕاندنەوەی هاوسەنگیە بۆ دامودەزگانی حكومەتی عێراق.

پێشتر سەعد موتەڵەبی سەركردە لەهاوپەیمانی نیشتمانی بەرووداوی راگەیاندبوو "كارنامەی چاكسازی چارەسەری زۆرینەی كێشەكانی بەغدا- هەولێر لەخۆدەگرێ".

هەواڵی پەیوەندیدار