٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 5كەسی بە تۆمەتی كوشتنی ئافرەتان ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی چەند تاوانبارێكی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، عەمیدی مافپەروەر عەبدوڵخاڵق تەڵعەت، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیركردنی ڕایگەیاند: 5كەس لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیر كراون، كە تاوانبارن بە كوشتنی ئافرەتان، كە دایك و خوشك و براژنی خۆیان كوشتووە. هاوكات 11كەسی تر لە هەولێر دەستگیر كراون كە چەندین دزیی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە، 4لەو تاوانبارانەیش عەرەبن و خەڵكی مووسڵن.

زیاتر گوتی: "دوای دەرچوونی یاسایی لێبوردنی گشتی، لە هەولێر و تاوەكو ئێستا 312كەس بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد كراون. ئەو 312سەرجەمیان حوكمدراو بوون لەلایەن دادگاوە و 15یان ژن و منداڵ بوون، 162یشیان كە ئازاد كراون بە یاسای لێبوردنی گشتی، هێشتا دادگا بڕیاری لەبارەی دۆسیەكانیان نەدابوو."

لەبەشێكی تری كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پلانی ئەمنییان بۆ جەژن داڕشتووە و لە ڕۆژێك بەر لە جەژن (عالفە)وە دەست پێدەكات كە خەڵك سەردانی گۆڕستانەكان دەكەن، دواتر پلانێكی تۆكمەتر بۆ ناو شارەكان هێزەكان بە ناو گەڕەكەكان بڵاو دەكرێتەوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هەروەها گوتی، لە مانگی ڕەمەزان 166هەزار كەس لە دەرەوەوە سەردانی هەولێریان كردووە بە مەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش.

 

هەواڵی پەیوەندیدار