ئه‌مریکا گوومانی له سوپای عێراق هه‌یه و فڕۆکه‌ی F16 ی ناداتێ

رۆژنامه‌ی سیاسیه‌ی كوێتی له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆی 15/8/2012 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقییه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا نایه‌وێت فرۆكه‌كانی جۆری F16 راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی بكات چونكه سوپای عێراق ئێستا بێ لایه‌ن نییه و کاریگه‌رییه‌کی زۆری وڵاتێكی دراوسێی عێراقیش به‌سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌بیندرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه، له‌م باره‌وه حه‌مید باڤێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌و رۆژنامه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت فرۆكه‌وانه‌كانی ئه‌و فرۆكانه له‌سه‌ر جه‌م پێكهاته‌كانی عێراق بن و ته‌نها به‌ده‌ست شیعه‌كانه‌وه نه‌بێت.
ئه‌و ده‌ڵێ" به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئیستا نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ته‌واوی هێزه ئاسمانی و زه‌مینیه‌كانی عێراق و ترس له‌وه ده‌كریت سه‌رجه‌م ئه‌و فڕۆكانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و دواتر ببێته كێشه بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ".
ئه‌و ئه‌ندامه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ئێستا ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ترسیان له‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكانه له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاربهێنرێت له كاتێكدا هۆكاری دیكه‌ی دڵه‌ڕاوكێی وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌وه‌یه كه سیاسیه‌تی وڵاتێكی دراوسێی عێراق وابكات ئه‌و فرۆكانه بخاته ژێر كۆنترۆلی خۆیه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
به قسه‌ی ڕۆژنامه‌که كۆشكی سپی له‌و باوه‌ڕه‌دایه په‌له نه‌كرێت له راده‌ست كردنی ئه‌و فڕۆكانه بۆ حكومه‌تی عێراقی تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو ده‌بێت، چونكه "میت رۆمنی" كه یه‌كیكه له ركابه‌ره به‌هێزه‌كانی ئۆباما پێی وایه نوری مالیكی له بریار و هه‌لسوكه‌وتی سیاسیی خۆیدا بێ لایه‌ن نییه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی سومه‌ریه نیوز بڵاوی کرده‌وه که باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق ئاماده نه‌بووه وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تبار کردنه بداته‌وه که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه ئاراسته‌یان کراوه گوایه ئه‌مریکا دوو فڕۆکه‌وانی سه‌ر به ئایینزای شیعه‌ی له مه‌شق کردن به فڕؤکه‌ه‌کانی F16 دوور خستۆته‌وه به‌و بیانوه‌ی ئه‌و دوو فڕۆکه‌وانه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌بووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسه‌که ده‌ڵێ: رۆژی 12ی ئاب قاسم الا‌عرجی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مریکا و سه‌رۆکایه‌تیی هێزی ئاسمانیی عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که دوو فڕۆکه‌وانی شیعه مه‌زهه‌بی له‌و تیمه دوور خستۆته‌وه که بۆ مه‌شق کردن له‌سه‌ر فڕۆکه‌کانی F16 ده‌ستنیشان کرابوون به‌و بیانووه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ناوبراو داوای کردووه ده‌ستبه‌جێ ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بکرێت.




