یاداشتێکی لێکتێگه‌یشتن لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم و ده‌زگای AFBI مۆر کرا

له میانی سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ وڵاتی به‌ریتانیا و ئێرله‌ندای باکوور ،پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ندین دیدار وکۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و وه‌به‌رهێنان سازکرد.
له‌م دیدارانه‌شدا نوێنه‌ری نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کورلادستان له له‌نده‌ن یاوه‌ریی بوو،ئه‌مه‌و وه‌زیری کشتوکاڵ وسه‌رچاوه‌کانی ئاو سه‌ردانی ده‌زگای خۆراکی کشتوکاڵی و زینده‌زانییAFBI ی کرد له بلفاستی پایته‌ختی ئێرله‌ندای باکوور، چاوی به نوینه‌رانی به‌شی کشتوکاڵ و گه‌شه‌کردنی گوندان که‌وت هه‌روه‌ها یاداشتێکی لێک تێگه‌یشتنیان مۆرکرد تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری کشتوکاڵ وسامانی ئاژه‌ڵ و ژینگه‌و خۆراک و ئابووری.
له‌میانی رێوڕه‌سمی مۆرکردنی یاداشته‌که‌دا وه‌زیری کشتوکال وسه‌رچاوه‌کانی ئاو روونی کرده‌وه که ئه‌م گرێبه‌سته هۆکارێکه بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی هاوبه‌ش و له‌نێوان وه‌زاره‌ت و AFBI به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای مرۆیی.
له‌لای خۆیه‌وه سیمۆس کنیدی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ئه‌وده‌زگایه سوپاسی ئه‌وسه‌ردانه‌ی کردن،هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ لۆرد کرین وه‌زیری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانیا و سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌کانی ژینگه وخۆراک وکاروباری گوندان له له‌نده‌ن کۆبووه‌وه‌و سوپاسی کردن له‌سه‌ر به‌رده‌وام پاڵپشتی کردنیان بۆ هه‌رێمى کوردستان وئاگاداری کردنه‌وه که کشتوکاڵ یه‌کێکه له ئه‌وله‌ویاتی حکومه‌تی هه‌رێم و ستایشی رۆڵی کۆمپانیاکانی به‌ریتانیای کرد له وه‌به‌رهێنان له کوردستاندا.
له‌لایه‌کی دیکه‌دا دیدارێکی له‌که‌ڵ خاتوو سۆنیا فیبارت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و لافاو و مه‌ترسییه‌کانی ژینگه DEFRA سازکرد، له‌م دیداره‌دا باسیان له چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنی مه‌ترسیی که‌میی سه‌رچاوه‌کانی ئاو کرد و شێوازی یارمه‌تیدانی کوردستان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ستراتیژییه‌تی کوردستان، هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا بۆ له‌نده‌ن و بلفاست وه‌زیری کشتوکال و سه‌رچاوه‌کانی ئاو سه‌ردانی کۆمپانیای MCculla ی له بلفاستی ئێرله‌ندای باکوور کرد‌و له‌گه‌ل ئه‌شلی ئیمیکولا نوێنه‌ری ئه‌و کۆمپانیایه‌دا باسیان له بواری کۆنترۆلکردنی لۆجستی پله‌ی گه‌رما وژووری ساردخانه کرد که ئه‌م کۆمپانیایه تێیدا پسپۆره.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیر جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی هه‌رێمی کوردستان به‌و جۆره ژوورانه و هانی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی دا سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن و له‌م بواره‌شدا وه‌به‌رهێنان بکه‌ن، دواتر باسیان له میکانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری گواستنه‌وه‌ی کۆمپانیاکه له‌ناو ئێرله‌ندا کرد.




