ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز باره‌گای گشتی ئه‌ركانی سوپای سووریای هه‌ژاند

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك باره‌گای ئه‌ركانی سوپای سوریای له‌دیمه‌شق هه‌ژاند و سوپای سوریای ئازادیش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت.
ته‌له‌فزیۆنی سوریا بڵاویكرده‌وه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بۆمبێكی چێنراوه‌وه بووه له‌نزیك ئوتێلی "داما روز" له ناوه‌ڕاستی دیمه‌شق كه باره‌گای چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تییه.
دواتر ته‌له‌فزیۆنه‌كه بڵاویكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك باره‌گای ئه‌ركانی گشتی سوپا روی داوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریا بڵاویكرده‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دیمه‌شقی هه‌ژاندووه و دوكه‌ڵی چڕ له ئاسمانی شاره‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.




