میدل ئێست ئۆنلاین: توركیا پشتی له مالیكی كردووه و ده‌یه‌وێت گوێ له بارزانی بگرێت

ئاژانسێكی جیهانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات توركیا له سوریای دوای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ترسێت و ده‌یه‌وێت باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دڵه ڕاوكێیه‌ی بدۆزرێته‌وه، له‌ده‌ستپێكی هه‌نگاوه‌كانیشیدا په‌نای بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بردووه.
"ئاژانسی میدڵ ئێست ئۆن لاین" كه‌سه‌ر به كۆمپانیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌ریتانییه له‌راپۆرتێكی خۆیدا ئه‌مرۆ 15/8/2012 بڵاوی كردۆته‌وه له‌ژێر ناونیشانی " توركیا مالیكی فه‌رامۆش كردووه و ده‌یه‌وێت بۆ پرسی سوریا بۆچوونی بارزانی وه‌رگرێت" له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌دوای زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی شاری دیمه‌شق كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی حكومه‌تی سوریا تیاچوون، ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌واو له‌وه دلنیابووه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و یه‌كلا بوونه‌وه ده‌چێت، بۆیه له هه‌رئه‌گه‌رێكی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا دروست ده‌كات، چونكه تائێستا دیار نییه ئه‌منیه‌تی سنوری هه‌ردوو وڵات له دوای رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د چی به‌سه‌ر دێت؟
وه‌ڵامی پرسیاری مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات نه‌دراوه‌ته‌وه له كاتێكدا له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا زۆرترین جموجۆڵی بازرگانی له نێوان "حه‌له‌ب" و "ئه‌نتاكیا" بووه.
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه كراوه توركیا له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا تووشی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بووه، بۆیه ده‌یه‌وێت پرس و را له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكات كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌ناوچه‌كه و هه‌رئه‌وه‌یه وای كردووه یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دوای بارودۆخی سوریا بۆلای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان بوو كه ئه‌وه‌ش ته‌واو ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه بارزانی كاریگه‌رییه‌کی زۆری له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی "میدڵ ئێست ئۆنلاین" كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌و ئاژانسه‌وه نووسراوه و ده‌ربڕی بۆچوونی ئاژانسه‌كه‌یه ئه‌وه‌ده‌خه‌نه‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام توركیا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فه‌رامۆش كردووه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات چونكه كاریگه‌ری بارزانی له‌ناوچه‌كه دیاره.




