گۆڤاری فۆربیس بۆ كۆمپانیاكان: گوێ له هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا مه‌گرن و ڕوو له كوردستان بكه‌ن

گۆڤارێكی ئه‌مریكی داوای له كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت ده‌كات گوێ بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا نه‌گرن و ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
ماتی‌و هه‌ڵبه‌رت له گۆڤاری "فۆربیس"ـی ئه‌مه‌ریكیدا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، عێراق ئێستا دووه‌مین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له ناو ڕێكخراوی ئۆپێك‌دا و پێده‌چێت ئه‌مه‌ش جێی خۆشحاڵیی سه‌رانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت، چونكه پێیان وایه سه‌پاندنی سزا به سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران‌دا كاریگه‌ریی له سه‌ر نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه له بازاڕه‌كانی جیهاندا نابێت.
ماتی‌و هه‌ڵبه‌رت ده‌ڵێت "پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی بواری نه‌وتی وڵاتی عێراق له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق دژایه‌تیی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا سزای ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌دات، كه له كوردستاندا كاری وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش به ڕێگا نه‌دانیان به ئیشكردن له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا".
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، عێراق خاوه‌نی 143 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌كه، به‌ڵام كوردستانیش له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌نی 40 ملیار به‌رمیل نه‌وته. ده‌وڵه‌مه‌ندیی عێراق له بواری نه‌وته‌وه وای كرد، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌كو "ئیكسن" و "بی پی" و "شێڵ" گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا واژۆ بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، حكومه‌تی عێراق سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو له بواری نه‌وتدا په‌یڕه‌و ناكات، چونكه نه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و كۆمپانیایانه له به‌رچاو ده‌گرێت و نه كار بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات ده‌كات و نه هه‌وڵیش ده‌دات كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پێش بخات. هه‌ربۆیه‌یش نابێت ڕێكخراوی "ئۆپێك" چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێت عێراق له كاته هه‌ستیاره‌كاندا بۆشایی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا پڕ بكاته‌وه.
ماتی‌و هه‌ڵبه‌رت زیاتر ده‌ڵێت ئه‌م سیاسه‌ته شكستخواردووه‌ی حكومه‌تی عێراق بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌كو "ئیكسن" و "چێڤرن" و "تۆتاڵ" گوێ بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا نه‌گرن و ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت.
به‌غدا هه‌وڵی داوه سزای ئه‌م كۆمپانیایانه بدات. كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، حكومه‌تی عێراق نه‌ك ته‌نیا له سیاسه‌تی ناوخۆیی وڵات تێناگات، به‌ڵكو له سیاسه‌تی وزه‌ی جیهانیش تێناگات، هه‌ربۆیه‌یش نابێت جیهان متمانه‌ی پێ بكات.
نووسه‌ر نووسیویه‌تی ئه‌م سیاسه‌ته شكستخواردووه‌ی بواری نه‌وتی عێراق له كاتێكدایه كه هێشتا ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست ده‌یان كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌وانه‌یش نه‌بوونی ئارامی و ئاسایش له وڵات‌دا و كێبڕكێی توندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان.
له‌وه‌یش زیاتر، 19%ی دانیشتوانی عێراق بێ ئیشن و هه‌ژارییش ته‌نگی به دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ڵچنیووه. جیاوازییه تائیفییه‌كانیش ڕۆژ له دوای ڕۆژ له عێراقدا به‌ره‌و قووڵبوونه‌وه ده‌چن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: عەلی حەسەن زەڵمی




