له پێنج مانگدا 380 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێم

ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاشكرای كرد به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی ساڵی 2011، رێژه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 380 هه‌زار زیاترن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاران و چه‌ند ئامارێكی دیكه‌ی ئاشكراكرد، له‌مباره‌یه‌وه گووتی" له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2011 ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه 568 هه‌زار و 466 گه‌شتیار بووه، ئه‌م رێژه‌یه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2012 بۆ 941 هه‌زار و 285 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، واته به‌ڕێژه‌ی 66% گه‌شتیاران له ماوه‌یه‌دا زیادیان كردووه".
ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له كوردستاندا 409 هۆتێل و 214 مۆتێل و 10400 رێستۆرانت و كافتیریا و 50 گوندی گه‌شتیاری هه‌ن كه توانایان ده‌گاته 39 هه‌زار و 330 قه‌ڕه‌وێله هه‌ن، هه‌روه‌ها رێژه‌ی زیادبوونی ئه‌وانه‌ش به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ ساڵی پاره به رێژه‌ی به‌رچاو زیادیان كردووه، له‌وانه له ئوتێلدا 11% و له رێستۆرانت و كافتیریا به رێژه‌ی 50% زیادی كردووه،
نادر رۆستی، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستخستنی كادیر ئه‌كادیمی ئاشكراكرد و گووتی له‌هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی گه‌شتوگوزار له كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش 50 قوتابی له به‌شی گه‌شتوگوزاری زانكۆی سابیسی لوبنانی وه‌رده‌گیرێن.
رۆستی ئه‌و قسانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ئاماژه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی گه‌شتیاران له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌نها 2 رۆژ ده‌كه‌ن و گووتی" ئه‌و هه‌واڵه و هه‌واڵی توندتكردنی رێ و شوێنه‌كان به‌رامبه‌ر به گه‌شتیاران ناراستن و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله گه‌شتیاره زۆره‌یه كه دێنه كوردستانه‌وه".
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه روویان له‌كوردستان كردووه له ئه‌مساڵدا به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوون، پارێزگای هه‌ولێر 640 هه‌زار و 637 گه‌شتیار ، سلێمانی 164 هه‌زار و 195، دهۆك 132 هه‌زار و 142، گه‌رمیان 4 هه‌زار و 275 گه‌شتیار.
نادر رۆستی داخڵكردنی زمانه‌كانی كورد، فارسی، توركی بۆ نێو رێبه‌ری گه‌شتیاریی هه‌رێم ئاشكراكرد.




