دادگاییكردنی هاشمی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت

دادوه‌رێكی عێراقی ئاشكرای كرد كه وا له‌سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو دانیشتنه‌كانی دادگاییكردنی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆكی هه‌ڵهاتوو كۆتایی دێت كه ناوبراو به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی “تیرۆرستان” به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی دادگایی ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسا، دادگای عێراقی رایگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تایی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی قسه‌ی شاهێده‌كان و داواكاری گشتی ئه‌و كه‌یسه كۆتایی پێدێنێت.
ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه سه‌رپه‌رشتی كه‌یسه‌كه ده‌كات له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه "بڕیارماندا دانیشتنی داهاتوو رۆژی 9ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت و كه تێیدا وته‌ی تیمی به‌رگریكار وه‌رده‌گیرێت و دواتریش داواكاری گشتی قسه‌ی خۆی ده‌كات". ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌ر له‌و مانگه دانیشتنی دادگا كۆتایی پێبێت.
پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه مانگی ئایاری رابردوو ده‌ستپێكرد و له‌سه‌ر كووشتنی دوو به‌رپرسی ئه‌منی و پارێزه‌رێكی عێراقی بووه و ئه‌م تۆمه‌تانه به‌شێكن له‌و 150 تۆمه‌ته‌ی كه دراوه‌ته پاڵ تارق هاشمی و پاسه‌وانه‌كانی.
رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی هاشمی راگه‌یاندرابوو كه هاشمی ئێستاكه له شاری دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕه.
هاشمی له‌رابردوودا، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشت ئه‌و تۆمه‌تانه‌یه و له‌سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵدا و له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌ویش به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵهات.
له‌دانیشتنه‌كانی رابردوودا ئه‌وه ئاشكرا بووه كه چه‌كی بێده‌نگ له‌ماڵه‌كه‌ی هاشمیدا دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به‌رپرسان و پاسه‌وانانی دیكه دانیان به‌وه‌داناوه كه پاره‌یان له هاشمی وه‌رگرتووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشی "تیرۆرستی".
ئه‌مڕۆش دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگاییكردنی تارق هاشمی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی 9 مانگی ئه‌یلولی داهاتوو داوخرا.




