سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌كی له سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌كی له فرانسوا هۆلاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا پێگه‌یشت ئه‌مه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌رێز مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق
به‌رێز ئازیزم جه‌نابی سه‌رۆك
زۆر به گه‌رمی سوپاسی نامه‌ی پیرۆزبایی به‌رێزتان ده‌كه‌م كه ئاراسته‌ی ئێمه‌تان كردبوو به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنمان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا .
پێویسته په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی نێوان عیراق و فه‌ره‌نسا له ئاست هیوای هه‌ر دوو گه‌له‌كه‌ماندا بێت و له ئاست رووبه‌رووبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان بێت .
له‌م رووه‌وه فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پابه‌نده به په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه كه به‌ستراوه له‌گه‌ڵ كوردستانی عیراق و فه‌ره‌نسا هه‌وڵی پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌دات .
به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆك ، دووباره سوپاس و پێزانینم قبوڵ بفه‌رموون .
دۆستتان
فرانسوا هۆلاند
سه‌رۆك كۆمار




