سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ده‌كات

سێشه‌ممه14/8/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێری كرد و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافه‌كه‌یه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر له نزیكه‌وه گوێبیستی كێشه‌و گرفت و كاره‌كانیان بوو. پاشان به‌ڕێزیان سه‌ردانی خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی كوڕ و كچانی بێ سەرپەرەشت كرد و گوێی له داخوازی و داوكارییه‌كانیان گرت و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه له‌گه‌ڵا په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی داواكاریی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌كانیان. له كۆتاییدا دووباره ده‌ستخۆشی له ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانیان و گوتی: ئه‌و كاره‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن پیرۆزه و مایه‌ی ده‌ستخۆشییه، هاوكات ئه‌ركێكی نیشتمانیشه.




