سه‌رۆك وه‌زیرانی جیابووه‌ی سووریا: ئه‌سه‌د ته‌نها 30%ـی خاكی سووریا به‌ده‌سته‌وه ماوه

سه‌رۆكوه‌زیرانی جیابووه‌وه‌ی سووریا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه كۆتاییهاتنی ده‌سته‌ڵاتی سته‌مكاریی به‌عس له سووریادا نزیكه و دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌سه‌د ته‌نها 30%ـی خاكی سووریای به‌ده‌سته‌وه ماوه.
له یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی ئاشكرای پاش جیابوونه‌وه‌ی و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، سه‌رۆكوه‌زیرنی جیابووه‌وه‌ی سووریا ڕیاز فه‌رید حیجاب ڕایگه‌یاند من ئه‌و كاته‌ی بڕیارم دا له ڕژێمی سته‌مكار و گه‌نده‌ڵی به‌شار ئه‌سه‌د جیا ببمه‌وه له ترۆپكی ده‌سته‌ڵاتی خۆمدا بووم، هه‌روه‌ك ڕه‌تیشی كرده‌وه كه به‌رله جیابوونه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ركرابێت و ڕایگه‌یاند ئازادانه ئه‌و ڕژێمه گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاره‌م جێهێشتووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و ڕژێمه سته‌مكاره‌وه نه‌ماوه.
حیجاب پێشبینیشی كرد كه ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د نزیك بێت چونكه متمانه‌ی هه‌موو سوورییه‌كانی له‌ده‌ستداوه و ته‌نها كۆنترۆڵكردنی 30%ـی خاكی سووریایشی به‌ده‌سته‌وه ماوه.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه كه نه له ئێستا و نه له داهاتوویشدا به نیازی وه‌رگرتنی هیچ پۆستێك نییه و وه‌ك خۆی گوتی من ته‌نها سه‌ربازێكی سوپای ئازادی سووریام.
جێگه‌ی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕیاز حیجاب وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رپرسی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د جیابوونه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ندی به شۆڕشگێڕانه‌وه كرد.




