براكه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ست داوه

ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا میخاییل بۆ‌گدانۆڤ ئاشكرای كرد براكه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ست داوه.
(بۆ‌گدانۆڤ) له میانه‌ی لیدوانیكیدا بۆ رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نـی سعودی گوتی: ماهر ئه‌سه‌د ی برای به‌شار ئه‌سه‌د و فه‌رمانده‌ی فیرقه چواری پاسه‌وانی كۆماری و به‌رپرسی سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كان، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی رابردووی باره‌گای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی له دیمه‌شق به‌ركه‌وتووه و هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ست داوه‌و له ئێستایشدا له بارێكی ته‌ندروستی نا جێگیردا ده‌ژی.
له 16ـی مانگی ته‌مموزی ڕابردوودا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له باره‌گای ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی سووریا ڕووی دا‌و و له ئه‌نجامیشدا چه‌ندین كاربه‌دستی باڵای ڕژێمی به‌عس كوژران.




