سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بۆردی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 14/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ بۆردی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستان كۆبۆوه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، ئومێد خۆشناو به ناوی بۆرده‌كه‌وه پیرۆزبایی له توێژی لاوان كرد به بۆنه‌ی رۆژی لاوانی جیهانییه‌وه و تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌و بۆرده له لایه‌ن گشت رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانه‌وه و ئامانج له دامه‌زراندنی بۆ راوێژكردنه له سه‌ر پرسی لاوان و داواشی له سه‌رۆك بارزانی كرد كه پشتگیری له بۆرده‌كه بكات بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه بۆرده‌كه بۆی دامه‌زراوه .
پاشان له لایه‌ن ئه‌ندامێكی بۆرده‌كه‌وه ئه‌و یاداشتنامه‌یه خوێنرایه‌وه كه پێشتر بۆرده‌كه له رۆژی جیهانی لاوان‌دا ئاماده‌یكردبوو كه په‌یوه‌ست بوو به چاكتر و باشتركردنی ره‌وشی لاوانی كوردستان به تایبه‌تی له ده‌رفه‌تدان به لاوان له پۆسته ئیداری و سیاسی و دیبلۆماسیه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی كار و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لاوان و چاوخشاندنه‌وه به رێنماییه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئاسانكاری بۆ توێژی لاوان و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتی نیشته‌جێبوون و مانه‌وه و درێژه‌پێدان و فراوانكردنی به‌رنامه‌ی تواناسازی لاوان و ده‌ركردنی یاسا و رێنمایی و بڕیاری زیاتری نوێ له په‌رله‌مان به سوود و قازانجی لاوان و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی بیمه‌ی بێكاری و گرنگی پێدانی زیاتر به سه‌ندوقی پشتیوانی قه‌رزی بچوكی پرۆژه‌كانی لاوان و ده‌ركردنی یاسایه‌كی گونجاو كه له‌گه‌ڵ باری گوزه‌رانی لاوان بگونجێ و لاوانی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی كوردستانیش بێ به‌ش نه‌كرێن له هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم .
سه‌رۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایكردن له توێژی لاوان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه له رۆڵی كاریگه‌ری توێژه‌كه دواو و ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كان له توێژی لاوان دروستبووینه و ئاینده‌ش هه‌ر له سه‌ر شانی ئه‌و توێژه دروست ده‌بێته‌وه و ته‌واوی پشتگیری خۆیشی بۆ بۆرده‌كه و یاداشته‌كه‌یان دووپاتیكرده‌وه و رایگه‌یاند كه حكومه‌ت راده‌سپێرێ بایه‌خێكی ته‌واو به بۆرده‌كه و ته‌واوی توێژی لاوان بدات و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی كه ئه‌و هه‌موو رێكخراوانه‌ی لاوان له ژێر چه‌تری ئه‌و بۆرده كار ده‌كه‌ن و دووپاتی كرده‌وه كه بوونی جیاوازی شتێكی زۆر ئاساییه ، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه كه سه‌وابیته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان هه‌موومان به یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه چونكه هێنانه‌دی ئامانجه‌كانمان پێویستی به یه‌كریزی گه‌لی كوردستانه .
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی له سه‌ر داوای ئه‌ندامانی بۆرده‌كه‌وه به تێر و ته‌سه‌لی له ره‌وشی ئه‌مرۆی كوردستان و عیراق و ته‌واوی ناوچه‌كه دواو پاشانیش وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ئه‌ندامانی بۆرده‌كه‌ی دایه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به باری گشتی هه‌رێم و كاری رێكخراوه‌یی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و رێكخستنی ژیانی لاوان و سیسته‌می دامه‌زراندنه‌وه هه‌بوو .




