ئه‌سۆشیه‌یتدپرێس: کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وت ڕوو له کوردستان ده‌که‌ن

ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتدپرێس ئه‌مرۆ 14/8/2012 له راپۆرتێكدا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته‌كار بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكات، به‌تایبه‌تی له‌دوای رێگرییه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی زیاد كردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، هه‌ربۆیه له ماوه‌ی پێنج ساڵێ رابردوودا كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بووه، به جۆرێك ئێستا حكومه‌تی ناوه‌ندی له ترسی به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه ده‌یه‌وێت ڕێگه له سیاسه‌تی نه‌وتی ئێستای هه‌رێم بگرێت، چونكه باش ده‌زانێت به‌رده‌وام بوونی ئه‌و سیاسه‌ته توركیا و رووسیا ده‌هێنێته سه‌رخه‌ت كه پشت له به‌غدا بکه‌ن و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێرببه‌ستن..
ئه‌و ئاژانسه ئاشكرای كردووه ڕێژه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 45 ملیار به‌رمیل نه‌وت له كاتێكدا ئێستا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 100هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنێت، و له ئاینده‌شدا ئه‌و ڕێژه زیاد ده‌كرێت بۆ 400هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا .
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له كۆی 10 كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهانی ده‌رهێنانی نه‌وت هه‌رێمی كوردستان چوار كۆمپانیای هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان كه دیارترینیان "ئیكسۆن مۆبیل" و "شیڤرۆن" ئه‌وه‌ش ته‌واو ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌روون كراوه‌ته‌وه كه كاركردنی "ئیكسیۆن مۆبیل" له كوردستان چانسی ته‌واو ده‌دات به حكومه‌تی هه‌رێم له‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتوودا ریژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد بكات چونكه ئه‌زمونی كاركردنی ئه‌و كۆمپانیایه له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و راستییه.
له‌م باره‌وه رۆبن میلز سه‌رۆكی سه‌نته‌ری "منار" راوێژكاری بواری وزه كه باره‌گاكه‌ی له دوبه‌یه رایده‌گه‌ینێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت كاره‌كانی "ئیكسیۆن" مۆبیل له كوردستان رابگیرێت چونكه له‌رووی لۆجستی و ئابورییه‌وه زه‌ره‌ری ته‌واو له عێراق ده‌دات. ئه‌و راوێژكاره ده‌لێت " ئاسته‌نگ دروست كردن له‌به‌رده‌م كاره‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه كارێكی ئه‌سته‌مه چونكه ناوچه‌كه پێویستی به‌و هه‌نگاوه‌یه ".
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی هێنانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانه بۆ كوردستان له هه‌مان كاتدا كۆمپانیای دیكه‌ی جیهانی ئاماده‌یی خۆیان بۆ كاركردن له بنكه نه‌وتییه‌كانی كوردستان نیشان داوه.




