ئەندامێكی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران: كارنامه‌ی چاكسازی هاوپەیمانی نیشتمانی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ناكات

زوهێر ئه‌عره‌جی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كارنامه‌ی چاكسازی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه راگه‌یه‌ندراوه چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ناكات ، روونیشیكرده‌وه كه ناكۆكییه‌كان ته‌نها له رێگه‌ی ده‌نگدان له سه‌ر یاسا گرنگه‌كان له‌ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی پێدێت .
ئه‌عره‌جی به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند ئه‌و كارنامه‌یه‌ی چاكسازی نموونه‌یی نییه و كۆتایی به هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كان ناهێنێت و له‌م قۆناغه‌دا كێشه ئالۆزه‌كان له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتاییان پێدێت وه‌كو یاسای نه‌وت و غاز و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان و ماده‌ی 140 ، چونكه ئه‌م كێشانه پێویستیان به تێڕوانینی جدی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له نێو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێن .




