٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سووریا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لەرژێمی ئەسەد جیابۆوە

سەرچاوە: Gulan Media

 دانی بەعاج، نوێنەری سووریا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، جیابوونەوەی خۆی لە رژێمی ئەسەد راگەیاند و گوتی: "كاتێك زانیم ئیدی لەم ئەنجومەنە بەناوی رژێمی سووریاوە ناتوانم پشگیری گەلەكەم بكەم، بەجێم هێشت".

دانی بەعاج گوتیشی: "كاتێك بەشداری دانوساندنەكانم دەكرد، تەنها مەبەستم گەلی سووریا بوو نەوەك حكومەتەكەی".

ئەو راگەیاندنەی نوێنەری سووریا لە ئەنجوومەنی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێش ئەوەی خۆی ئاشكرای بكات، كەناڵەكانی ئۆپۆزیسیۆن ئاشكرایان كردبوو.

ئۆپۆزیسیۆنی سووریا روونیكردەوە كە لەمێژە لەپەیوەندیدان لەگەڵ بەعاج و كاتێك ئەو جیابوونەوەیەشی راگەیاند، لای ئەوان شتێكی چاوەڕوانكراو بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار