٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسال ئالوسى: ئامانج له‌ كارنامه‌ى چاكسازى راكردنه‌ له‌ قه‌یرانی سیاسی وڵات

سەرچاوە: Xebat

سكرتێرى گشتى پارتى ئومه‌ى عێراقى میسال ئالوسى سه‌باره‌ت به‌و كارنامه‌ چاكسازییه‌ى كه‌ بڕیار وایه‌ هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێشكه‌شى بكات، رایگه‌یاند: ئامانج له‌ كارنامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى بریتیه‌ له‌ ده‌ستخه‌ڕۆكردنى هاووڵاتى عێراقى و هه‌روه‌ها خودى كارنامه‌كه‌ هه‌وڵێكه‌ به‌ مه‌به‌ستى ڕاكردن له‌و كاردانه‌وانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌نجامى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵاته‌وه‌ دروست بوونه‌.

میسال ئالوسى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كات و ساتى ڕاگه‌یاندنى كارنامه‌ى چاكسازى له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانى نیشتمانى هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ده‌ركه‌وتنى كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانى حكومه‌تى عێراقى له‌ جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و بوونى توڕه‌یى زۆر له‌ ناو شه‌قامى عێراق  به‌رامبه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانى حكوومه‌ت و بوونى كه‌لێنێكى ئه‌منى كه‌ ڕۆژانه‌ ته‌قینه‌وه‌كان گیانى هاووڵاتیانى عێراقى خه‌ڵتانى خوێن ده‌كات.

له‌ درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئالووسى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى چاكسازى به‌ پله‌ى یه‌كه‌م پێویستى بڕیارێكى سیاسى هه‌یه‌ نه‌ك میكانیزمى جێبه‌جێكردن و هه‌روه‌ها  ڕاشیده‌گه‌ینێت كه‌ حكومه‌تى عێراقى ده‌یه‌وێت له‌ واقیع ڕابكات.

هەواڵی پەیوەندیدار