٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد ئیحسان: پێویستە چاكسازییەكەى هاوپەیمانی چارەسەری خێراى بۆ مادەى 140 پێ بێت

سەرچاوە: KDP.info

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، دەبێ بزانین چاكسازییەكەى هاوپەیمانیی نیشتمانی چی بۆ مادەى 140 پێیە، چونكە كورد چاوەڕوانى هەنگاوى كردەییە بۆ جێبەجێكردنى مادەكەیە.

محمەد ئیحسان نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە ئاكانیوزى راگەیاندووە: ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140 لە لیژنەی بالاَی جێبەجێكردنی مادەی 140، گلەیی زۆرمان لە حكوومەتی عێراق هەیە كە زۆر بەهێواشی كار دەكات لەسەر جێبەجێكردنی ئەو مادەیە.

گوتیشى، لە كاتێكدا كە سەرجەم لایەنەكان بانگەشەی جێبەجێكردنى دەستور دەكەن، بەڵام كاتێك باس دێتە سەر مادەى 140 خۆیان لەو پرسە دەدزنەوە، خۆ ئەگەر حكوومەتی عێراق داكۆكی لەسەر جێبەجێكردنى دەستوور دەكات، بۆ ئەو مادەیە جێبەجێ ناكات.

گوتیشى، كورد دەخوازێت ئەو چاكسازییەى هاوپەیمانیی نیشتمانى كە بەنیازە پێشكێشی لایەنەكانى بكات، چارەسەری بنەڕٍەتی پێبێت بۆ جێبەجێكردنى مادەی 140 و هەنگاوى كردەیی بۆ كارەكانى حكوومەت ئامادە بكات، چونكە كورد لەوە كەمتر رازى نابێت.

هەروەها گوتی: چاوەڕوان دەكەین بزانین ئەو چاكسازییە چۆنە كە هاوپەیمانیی نیشتمانى بڕیاری لێ داوە، ئەو كات قسە لەسەر ئەو چاكسازییە دەكەین، لەبەرئەوەى تەنیا قسە دەكرێ هیچ شتێكی بە كردەوە لە ئارادا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار