عه‌بدولباست سه‌یدا داوای ناوچه‌ی دژه فڕین ده‌كات

عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى ئۆپۆزسیۆن له سووریا له ئه‌سته‌نبولأ رایگه‌یاند ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه بۆ رووخاندنى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا تێده‌كۆشن پێویستیان به سه‌پاندنى ناوچه‌ى دژه فڕین و ڕێڕه‌وى ئارام له نزیك سنوورى هه‌ر یه‌ك له توركیا‌و ئوردن هه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانى بیانییه‌وه بپارێزرێن.
سه‌یدا پاش رۆژێك دواى ئه‌وه‌ى كلینتۆن له ئه‌سته‌نبوڵ گوتى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌لأ توركیا له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه ناوچه‌ى دژه فڕین له سووریا ده‌ستنیشان بكرێت گوتى ئاكام ئه‌مه‌ریكا ده‌ركى به‌وه كردووه كه نه‌بوونى ناوچه‌یه‌كى دژه فڕین له سووریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزى ئاسمانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ته‌گه‌ره بۆ جموجووڵى ئۆپۆزسیۆن دروست ده‌كات.
جێى ئاماژه‌یه دوێنێ هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پاش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌لأ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وى توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى و توركیا له یارمه‌تیدانى ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كۆڵنه‌وه كه یه‌كێك له شێوه‌ى یارمه‌تییه‌كان سه‌پاندنى ناوچه‌ى دژه فڕین و دامه‌زراندنی ریڕه‌وى ئارام له نزیك سنوورى توركیا و ئوردن ده‌بێت له‌و شوێنانه‌ى ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵیان كردوون.
له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش گیرارد ئارۆ بالًَیۆزى فه‌ره‌نسا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش رایگه‌یاند كه رۆژى دووشه‌ممه یان سێ شه‌ممه له برى كووفی ئه‌نان نێرده‌یه‌كى دیكه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكارى عه‌ره‌بی بۆ سووریا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.




