ده‌زگاى گشتیى ئاسایشی هه‌رێم تۆمه‌ته‌كانى عه‌لى موسه‌وى ره‌ت ده‌كاته‌وه

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز عه‌لى موسه‌وى ڕاوێژكارى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له حكوومه‌ى فیدڕاڵى لێدوانێكى بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه هاووڵاتیانى عه‌ره‌ب له پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوور كه دێنه هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن بازگه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ى شایسته‌یان له‌گه‌ڵ دا ناكرێت و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت له كاتى هاتنه ژووره‌وه‌یان له بازگه‌كانى ئاسایش.
ده‌مانه‌وێ ئاگادارى هه‌موو لایه‌ك بكه‌یینه‌وه كه ئاسایش ده‌زگایه‌كى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و له خزمه‌تى هه‌موو هاووڵاتیانه به كورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانى تر و بیانییه‌وه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 150 هه‌زار هاووڵاتى عه‌ره‌ب نیشته‌جێ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانن و به ئازادى ده‌ژین و زۆربه‌یان خاوه‌نى كارى بازرگانى و كۆمپانیا و یان له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت دامه‌زراون و ده‌توانن موڵك بكڕن یان بفرۆشن و هه‌موو ماف ئیمتیازتێكى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانیان هه‌یه.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش ڕۆژانه به سه‌دان هاووڵاتى گروپى گه‌شتوگوزار له ڕێگاى كۆمپانیاكانى گه‌شتوگوزاره‌وه له به‌سرا تاكو مووسڵ دێنه ناو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى گه‌شت و گوزار و به‌سه‌ربردنى كاتێكى ئاسوده و خۆش.
ئه‌وانه هه‌موو ئه‌وانه ده‌گه‌ینێت كه هه‌رێمى كوردستان شوێنى هه‌موو هاووڵاتیه‌كى عێراقییه به‌بێ جیاوازى و مایه‌ى خۆشحاڵیه كه هه‌رێمه‌كه‌مان بۆته جێگاى سه‌رنج و تێڕامانى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وى كه ڕووى تێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به هۆى بوونى هێمنى و ته‌ناهیه، ئه‌ركى ئاسایشى هه‌رێم خزمه‌ت گه‌یاندن و ڕاگرتنى سه‌روه‌رى یاسا و پاراستنى سه‌رو گیانى سه‌رجه‌م هاووڵاتیانه و بازگه‌كانیش كه له پێشوازى خاڵه‌كانى پشكنین له نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵ ئه‌ركێكى ڕۆژانه‌ى خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
به پێى یاسا و ڕێنماییه‌كان و ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى، مه‌به‌ست ئازاردان و پێشیێلكردنى مافى هیچ كه‌سێك نییه، به‌ڵكو كارى ڕۆژانه‌ى ئاساییه و هیوادارین به شێوه‌ى هه‌ڵه لێك نه‌درێته‌وه.
ڕاگه‌یاندنى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان
2012/8/13




