فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى : هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان له واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌ناچێت

فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند به دوور ده‌زانرێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له واده‌ى خۆیدا كه پازده‌ى یه‌نایه‌رى ساڵى داهاتووه به‌ڕێوه‌بچێت و دواخستنه‌كه‌شى بۆ چه‌ندین هۆكار گه‌ڕانده‌وه.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى رایده‌گێنێت كه هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان له واده‌ى دیاریكراوى خۆی به‌ڕێوه‌ناچێت و هۆیه‌كه‌شى بۆ ته‌رخان نه‌كردنى بودجه‌یه‌كى دیاریكراو له لایه‌ن حكوومه‌تى ئیتیحادى و ڕێك نه‌كه‌وتنى لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران و هه‌روه‌ها بوونى موشتومڕێَكى زۆر له سه‌ر بابه‌تى پشت به‌ستن به ئامارى وه‌زاره‌تى بازرگانى یانیش پشت به‌و ئاماره ببه‌سترێت كه ده‌سته‌ى ئامارى عێراقى ڕێكیخستووه.
هاوكات به گووته‌ى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاینه‌هێنان به دامه‌زراندنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران بۆ كۆمسیۆنى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆكارێكى دیكه كه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان له واده‌ى خۆیدا په‌ك ده‌خات.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى سه‌رسوڕمانى خۆشى به داواكارى هه‌ندێ لایه‌ن تایبه‌ت دووباره ده‌نگدان له سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌ران نیشان دا‌و ڕوونیشیكرده‌وه كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ى پێنج ساڵه پشت به زانیارى و داتاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌به‌ستێت و هه‌روه‌ها پسووله‌ى خۆراك به بنچینه‌ى ئاماده‌كردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران داده‌ندرێت و حه‌یده‌رى ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه داواكارى هه‌ندێ لایه‌ن بۆ پشت به‌ستن به داتاكانى وه‌زاره‌تى پلاندانان نابێت و ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى زانیارى و داتاكانى وه‌زاره‌تى پلاندانان وورد نییه و ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌نگده‌رانى لا ده‌ست ناكه‌وێت.
شیاوى باسكردنه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له دووى ئه‌و مانگه ده‌نگیدا له سه‌ر دووه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى ژماره‌ى سیى و شه‌شى ساڵى دوو هه‌زار و هه‌شت كه له لایه‌ن لیژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكان و لیژنه‌ى یاساى پێشكه‌شكراوه.




