نێچیرڤان بارزانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاره‌كانی هه‌رێم ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى ئابى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران؛ سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بوو له كێشه‌كانى سنوورى پارێزگاكان و گفتوگۆكردن له سه‌ر پێشنیارى پارێزگاره‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بابه‌تى دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بۆ پارێزگاره‌كان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین له ڕاییكردنى كاروبار و مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزاریى گشتى و كێشه‌كانى موڵكییه‌ت و زه‌ویوزارى كشتو‌كاڵى و جێبه‌جێكردنى ماسته‌رپلانى شاره‌كان و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پارێزگا و فه‌رمانگه‌كانى سنوورى پارێزگا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به تێروته‌سه‌لى گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه كرا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئاماژه‌ى به گرنگیى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا و بڕیار درا كه به شێوه‌یه‌كى ده‌ورى ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن. دواتر به ووردی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه كرا و جه‌خت له سه‌ر پێویستیى دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ پارێزگاره‌كان كرایه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى پێشتر پێكهاتبوو كاره‌كانیان به زوویی ته‌واو بكه‌ن به تایبه‌تیش له مه‌سه‌له‌ى دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كاندا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كى مه‌بده‌ئى پێشنیارى پارێزگاكان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانى تایبه‌ت به كێشه‌ى هاووڵاتیان له زه‌ویوزارى كشتو‌كاڵى و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان په‌سه‌ند كران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردران به هه‌ماهه‌نگیى پارێزگاكان پڕۆژه بڕیارى پێویست ئاماده بكه‌ن تا له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا گفتوگۆ بكرێت و بڕیارى پێویستیان له‌باره‌یه‌وه بدرێت.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاره‌كان ڕاسپێردران كه كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو ئاماده بكه‌ن و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، بكه‌ن.




