كوتله‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا ده‌كه‌ن كارنامه‌ی چاكسازی بخرێته به‌رده‌م رای گشتی

به‌شێك له كوتله‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كه‌ن كارنامه‌ی چاكسازی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بخرێته به‌رده‌م رای گشتی ئه‌ندامێكی كوتله‌كه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، ده‌ڵێت" ده‌بێت په‌له له‌و بابه‌ته نه‌كرێت.
هه‌ریه‌كه له كوتله‌كانی عێراقیه و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و سه‌دریه‌كان داوا ده‌كه‌ن مه‌سه‌له‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بخرێته ده‌نگدانی گشتییه‌وه و به رێكه‌وتنی سیاسی تێنه‌په‌رێنرێت.
"حه‌بیب ئه‌لته‌رفی" ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی رایگه‌یاند: كوتله‌كه‌ی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌شداریكردنی شه‌قامی عیراقی له پرۆسی چاكسازیی سیاسیی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی خراوه‌ته‌ڕوو.
ته‌رفی له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌پێویستیشی زانی كه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆك كۆمار رۆڵی خۆی هه‌بێت بۆ كاراكردنی كارنامه‌ی چاكسازیی سیاسیی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان كوتله‌كان.
گوتیشی "ده‌بێت په‌له له كارنامه‌ی چاكسازی نه‌كرێت ".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، حه‌مزه ئه‌لگه‌رتانی ئه‌ندامی ئیئتلافی عیراقییه، له بایه‌خی خستنه‌ڕووی كارنامه‌ی چاكسازیی سیاسیی بۆ عیراقییه‌كان كه‌مكرده‌وه‌و به‌وته‌ی ئه‌و شه‌قامی عیراقی توانای بڕیاردانی له‌باره‌ی مه‌سه‌له سیاسییه‌كانه‌وه نییه.




