٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێكی كورد: پێویستە هاوپەیمانیی نیشتمانی رەوتە چاكسازییەكەی بگۆڕێ

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمانتارێكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت: بۆ كۆتاهاتنی تەنگژەی سیاسی لە عێراقدا پێویستە هاوپەیمانیی نیشتمانی كە سەرۆكایەتیی حكوومەتی دەكات، رەوتە چاكسازییەكەی بگۆڕێ.

شوان محەمەد تەها ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: پرۆژەی چاكسازی وەك پرۆژەیەكی تەشریفات دەبینم كە تیشك ناخاتە سەر خاڵە بنەڕەتییەكان لەبارەی پێویستییەكانی وڵات.

تەها راشیگەیاندووە: كاتێك هەرێمی كوردستان رووی لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی متمانە لە حكوومەت كرد مەبەستی گەیشتن بووە بە چاكسازییەكی راستەقینە و ریشەیی نەوەك تەنیا نووسراوی بەرنامەیەك كە تەنگژەكەی چارەسەر نەكات.

گوتیشی، عێراق بەدەست نەبوونی رەوتێكی چاكسازییانە دەناڵێنێ، بۆیە دووبارەی دەكەینەوە كە هاوپەیمانیی نیشتمانی كە سەرۆكایەتیی حكوومەت دەكات، داوا كراوە بۆ پێڕەوكردنی رەوتێكی چاكسازیی راستەقینە لە وڵات كە هەموو بوار و پرسە گرینگەكان بگرێتەوە بۆ خزمەت گەیاندن بە پڕۆسەی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار