ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك میدیای حزب و سێبه‌ری حزب سیاسه‌تی نه‌وتیان كردۆته ئامانج

ماوه‌یه‌كه میدیاكانى هه‌ندێك لایه‌ن و هه‌ندێكى سێبه‌رییان كه نازناوى ئه‌هلى و ئازادیان له خۆیانناوه، نه شاره‌زایانه دۆسێیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیان كردۆته‌وه و وه‌ك كارتێكى سیاسى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و هاوكات بۆ سه‌ر لێشێواندنى هاووڵاتیانى كوردستان به‌كارى ده‌هێنن.
له‌و كاته‌وه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌نگاوێكى لێوان لێو له جه‌رائه‌ت پرۆژه نه‌وتییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستاندا خه‌ونه‌وه به واقیع كرد، هه‌ڵمه‌تى جیاجیاى ناوخۆى و ده‌ره‌كى، یه‌خه‌ى حكوومه‌ت و حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه و به‌رى نادات.
هه‌ندێك كه‌س وه‌ك چۆن گوێچكه‌كانیان بۆ بیستنى ڕاستییه‌كان گران بووه، چاویشان به ڕووناكى كاره‌باى به‌رده‌وام و به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتى تاكه كه‌س و دابه‌زینى ڕێژه‌ى هه‌ژارى و بوژانه‌وه‌ى ئابوورى و بازرگانى و چالاكیى بازاڕ و ڕیز و سه‌ره‌ى كۆمپانیا جیهانییه‌كان له به‌ر ده‌رگاى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵنایه‌ت.
راپۆرت: شێروان تالب
http://kurdistantv.net/video.aspx?id=91285




