ئه‌ندامێكى عێراقییه : ئه‌گه‌ر كارنامه‌ی چاكسازی شكست بهێنێت ئه‌وا كوتله سیاسیه‌كان په‌نا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی مالیكی ده‌به‌ن

قوسه‌ی جه‌معه ئه‌ندامی فراكسیۆنی عێراقییه رایگه‌یاند ، ئه‌گه‌ر كارنامه‌ی چاكسازی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان شكست بێنێت ئه‌وا كوتله سیاسیه‌كان په‌نا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی مالكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌به‌ن و متمانه‌ی لێده‌سێننه‌وه .
جومعه به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی رایگه‌یاندووه كه برگه‌كانی كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی له دوا رۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان ئاشكرا ده‌كات و داوای له كوتله سیاسییه‌كانیش كردووه كه بۆ ده‌ستوور و برگه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر بگه‌رێنه‌وه كه حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێكهێنرا.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كارنامه‌ی چاكسازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان شكست بێنێت ئه‌وا پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و دواوه ده‌باته‌وه و ناچار كوتله سیاسییه‌كان بۆ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف ده‌گه‌رێنه‌وه كه تایبه‌ته به لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ مالیكی و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی .




