له هه‌ولێر به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی جیهانی لاوان به‌رز راگیرا

ئه‌مڕۆ 12/8/2012 له‌ژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی دكتۆر كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كوردستان و به‌رپرسانی حیزبی و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و سۆكۆڵ كۆندی به‌رپرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆری لاوان و رۆشنبیران، له ژێر ناوی گه‌شه‌پێدانی كوردستان به هاوبه‌شی لاوان ، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هاوبه‌شی له‌گه‌ل سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان ( UNFPA ) و به هاوكاری بۆردی رێكخراوه‌كانی لاوان له هه‌رێمی كوردستان له هۆلی پێشه‌وا ، رۆژی جیهانی لاوان به‌رز راگیرا.
سه‌ره‌تای ئه‌م رێ و ره‌سمه به كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی هونه‌ری له لایه‌ن نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد كه له ژماره‌یه‌ك تابلۆی شێوه‌كاری جۆرا جۆر پێكهاتبوو و گوزارشتیان له ده‌ڕبرین و به‌هره و تواناكانی لاوان و ره‌وشی ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كرد.
دواتر وتاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌لایه‌ن كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێش كه‌ش كرا و تێیدا وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان ، رایگه‌یاند په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنه‌مای سیاسه‌تی حكومه‌ته له به‌رامبه‌ر لاوان و گرنگی پێدان به‌م توێژه كاریگه‌ره له نێو كۆمه‌ڵگا دا، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌ی له لاوانی كوردستان كرد‌و هیوا سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆاستن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه به گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌كو یه‌كێك له ئامانجه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان و گوتی: بۆ به‌ده‌سته‌وه‌هێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش توانا و به‌هره و رۆڵی لاوانی كوردستان ده‌بێ له به‌رچاو بگیرێت. هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی توێژی لاوانی كوردستانی كرده‌وه له پرۆسه‌ی به‌رێوه‌به‌ردنی وڵات وگوتی: هه‌موو ده‌رگایه‌ك واڵایه بۆ لاوان بۆ ئه‌وه‌ی به بیروكه و هزر و به‌رنامه‌كانیان به‌شداریه‌كی كارا له پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی وڵات و به‌رێوه‌بردنی بكه‌ن.
پاشان په‌یامی بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان پێشكه‌ش به لاوانی جیهانی كردبوو خوێندرایه‌وه و تێیدا هاتبوو لاوان نه‌وه‌ی دوا رۆژی جیهانن و به‌تایبه‌تی له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو، هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی لاوان له هه‌ندێك وڵاتی جیهان كرد و به ره‌وشێكی سه‌خت و دژواری وه‌سف كرد‌و گوتی: رۆڵی لاوان ئه‌مڕۆ له جیهان زیاتر له هه‌موو قوناغێكی مێژووی مرۆڤایه‌تی به دیار ده‌كه‌وێت و به‌تایبه‌تی له بواری به‌ده‌سته‌وه هێنانی ده‌سكه‌وته‌كان بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌ش هاتوو كه زیاتر گوێ له داواكاری لاوان بگێریت و ده‌رفه‌تی زیاتریشیان پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها سۆكۆڵ كۆندی به‌رپرسی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له گوتاره‌كه‌ی دا پیرۆزبایی له لاوان به گشتی و لاوانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه به ره‌وشی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان دا .هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی كۆمه‌ڵگای كوردستان له رابِردوو و ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی له لایه‌ن رژێمه‌كانی پێشووه به‌سه‌ری هێناون و رۆڵی لاوانیش تێدا به‌رز نرخاند.
دواتر گوتاری بۆردی رێكخراوه‌كانی لاوان له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناوه‌وه سه‌رۆكی بۆرده‌كه پێشكه‌ش كرا و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی لێره كۆكردۆته‌وه رۆژێكه جیاوازه له رۆژه‌كانی دیكه چونكه له‌م رۆژه‌دا له 12/ 8/ 2000 ، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی ئه‌و رۆژه‌یان وه‌كو رۆژی جیهانی لاوان ناساند، هه‌روه‌ها پیرۆزبای ئاراسته‌ی هه‌موو لاوانی جیهان و به‌تایبه‌تی لاوانی كوردستان كرد.
له‌به‌شه‌كی دیكه گوتاره‌كه‌یه دا ئاماژه به ده‌ستكه‌وته‌كانی لاوان دا له سایه‌یی پرۆسه‌ی دیموكراسی وئازادی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ی به‌ناوی بۆردی رێكخراوه‌كانی لاوان له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین داواكاری ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه زیاتر په‌ره به به‌شداری توێژی لاوان بدرێت له ته‌واوی بواره‌كان و به‌شداریه‌كی كارا و ئه‌كتێڤتر هه‌بێت له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و ده‌ركردنی یاسایی گونجاو و تایبه‌ت به ژیانی لاوان و زیاتر باشتركرنی ره‌وشی لاوان له هه‌رێمی كوردستان.
له كوتایی چه‌ندی پارچه موزیك وگۆرانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری كوردستان پێش كه‌شكرا.




