٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕۆژ نووری شاوێس: ئێمە چاودێری ئەو چاكسازییە دەكەین كە بڕیاردراوە بكرێ

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت رۆژی پێنجشەممە بە سەرۆكایەتیی شاندێكی عێراق سەردانی ئێران دەكات، هاوكات ئاشكراشی كرد كە ئەوان وەك هاوپەیمانیی كوردستان ئێستا چاودێری ئەو پڕۆژە چاكسازییە دەكەن كە هاوپەیمانیی نیشتمانی بڕیاری داوە بیكات.

ڕۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاكانیوزی ڕاگەیاندووە: رۆژی پێنجشەممە بە سەرۆكایەتی شاندێكی گەورەی عێراق سەردانی ئێران دەكەین و ئامانج لە سەردانەكە پەرەپێدانی بواری بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتە.

گوتیشی: بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە بۆ پێشخستنی بارزگانی و هاوكاریی دوولایەنە بەشێك دەبن لە ئەندامانی لەو شاندەی كە لە عێراقەوە دەگاتە تارانی پایەتەخت.

لەبارەی پرۆژەی چاكسازی هاوپەیمانیی نیشتمانی كە بڕیاری لێ داوە و فراكسیۆنی پێكهێنەری حكوومەتی عێراقە، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا ئێمە لە چاوەڕوانیدانین، چاوەڕوانین بزانین چاكسازییەكان چی و چۆن دەبێ. ئێمە چاودێری ئەو چاكسازییە دەكەین كە بڕیاری لێ دراوە بكرێت، هەركات پرۆژەی چاكسازییەكەمان بینی ئینجا قسەی خۆمان دبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار