كۆمكاری عه‌ره‌بی، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌گرێت

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌مڕۆ بۆ لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی سووریا، له وڵاتی سعوودیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له شاری جه‌دده له سعوودیه، باس له دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی كوفی ئه‌نان وه‌ك نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ قه‌یرانی سووریا بكرێت.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، دیپلۆماتكاره‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری زۆر له ئارادایه، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، دیپلۆماتكاری جه‌زایری، له‌جیاتی كوفی ئه‌نان، ده‌ستنیشان بكرێت.
ماوه‌ی مانه‌وه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی دێت، به‌ڵام سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هێشتا پێویسته كه‌سانێك له سووریا بمێننه‌وه و بێلایه‌نانه بارودۆخی سه‌ربازیی سووریا ببینن.




