هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا: كۆتایی به‌شار ئه‌سه‌د نزیكه

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند, پێده‌چێت حكومه‌تی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له قۆناغه‌كانی دواییدابێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی زیانی گیانی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه, هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی له خزمه‌تی سوپا ده‌كشێنه‌وه یاخود جیاده‌بنه‌وه و ده‌چن بۆ ریزی ئۆپۆزسیۆن.
له چاوپێكه‌وتنێكی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ده فیلت كه ئه‌مڕۆ بڵاو بۆوه, جیرهارد شیندله‌ر وتیشی: رۆژێك له رۆژان سوپای سوریا ژماره‌ی ده‌گه‌یشته 320 هه‌زار سه‌رباز, ته‌نها له ماوه‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌دا كه 17 مانگه به‌رده‌وامه 50 هه‌زاری له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌یدا: ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه بچوكانه‌ی كه زۆر نه‌رمیان تێدایه له ناوئۆپۆزسیۆن له شێوازی شه‌ڕی باندیدا دوو به‌رابه‌ر هێزی سوپای ئه‌سه‌دیان هه‌یه.
وتیشی: به‌ڵگه‌ی زۆر ده‌ركه‌وتوون كه یاری كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌ستیپێكردوه.
روونیكرده‌وه: زیانه‌كانی سوپا برینداران و هه‌ڵاتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی له سوپا جیا ده‌بنه‌وه, خزاونه‌ته ناو ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداریدا, ده‌گرێته‌وه, ئه‌مانه وا ده‌كات خۆخواردنی سوپا به‌رده‌وام بێت.
له هه‌مانكاتدا چه‌پۆكی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر وڵات لاواز بووه, له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیادی كردوه, به‌ڵام شیندله‌ر وتیشی: یه‌كه بچوكه‌كانی ئۆپۆزسیۆن خێرایی و مانۆركردنو بۆسه‌دانانه‌وه‌ی خێرا بۆ لێدان به‌كاردێنن, هه‌روه‌ها له‌به‌ر بچووكیان ئامانجێكی ئاسان نین بۆ سوپای ئه‌سه‌د.




