٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

(مه‌سروور بارزانی): "هێنانی هێزو جێبەجێنەكردنی دەستوورو ئاژاوەنانەوە، كەركوك لە كوردستان جیاناكاتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌ڵامی (مالیكی)ـدا ده‌ڵێت هێنانی هێز و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور ناسنامه‌ی كه‌ركووك ناگۆڕێت.

سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سروور بارزانی) له‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌ "فه‌یس بووك" نوسیوویه‌تی هێنانی هێز و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور ناسنامه‌ی كوردستانی كه‌ركووك ناگۆڕێت.

هه‌روه‌ك داوایشی له‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ كوردستانییه‌كان كردووه‌ كه‌ مێژوویه‌كی پڕ له‌ سه‌روه‌ری تۆمار بكه‌ن و به‌رگریی له‌ ناسنامه‌ و پێگه‌ی شاری كه‌ركووك بكه‌ن.

جێگه‌ی باسه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (نووری مالیكی) دوێنێ سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد و له‌وێ ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌ركووك شارێكی عێراقییه‌ و نابێت هیچ ناسنامه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ردا زاڵ بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار