فاروق شه‌رع جێگری به‌شار ئه‌سه‌د جیابونه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ جیابونه‌وه‌ی فاروق شه‌رع جێگری به‌شار ئه‌سه‌د و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی سوپای سوریایان له‌رژێمی ئه‌و ولاَته ئاشكرا كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه كه‌مێك پێش ئێستا كه‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌وم بلاَویكردۆته‌وه فاروق شه‌رعی جێگری به‌شار ئه‌سه‌د و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی سوپای سوریا له‌رژێمی ئه‌و ولاَته جیابونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی روسیا ئه‌لیه‌وم، له‌ئێستا هه‌ریه‌كه له شه‌رع و ئه‌و ئه‌فه‌سه‌رانه ڕویان له‌خاكی ئوردن كردوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چالاكوانانی سوریا رایانگه‌یاند: دوێنێ 10 ی ئاب، دانی به‌عاج به‌رپرسی دۆسێی مافه‌كانی مرۆڤی سوریا له‌نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، جیابونه‌وه‌ی خۆی له‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د راگه‌یاندوه.
جێگای باسە هه‌فته‌ی رابردوش هه‌ریه‌كه له ریاز حجابی سه‌رۆك وه‌زیری سوریا و چه‌ند وه‌زیرێكی تر ئه‌و ولاَته جیابونه‌وه‌ی خۆیان له‌رژێمه‌كه‌ی به‌شه‌ار ئه‌سه‌د راگه‌یاند و رویان له‌ولاَتی ئوردن كرد.




