پێكدادان له‌نێوان سوپای سوریا و ئوردن رووی دا

ئێواره‌ی دوێنێ هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی سوپای ئوردون، له سنووری نێوان هه‌ر دوو وڵات، ته‌قه‌یان له یه‌كتر كرد و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆش پێكدادان له نێوان سوپای هه‌ردوولا روویدا.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه له ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت ته‌ورا، له سنووری نێوان هه‌ر دوو وڵات و كاتێك رووی دا كه كۆمه‌ڵێك له په‌ناخوازانی سووریا، به‌نیاز بوون بڕۆنه ناو وڵاتی ئوردونه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له دیمه‌شقی پایته‌خت پاشه‌كشه‌یان كردووه و سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن به‌شێوه‌ی كاتی، گه‌ڕه‌كی سه‌ڵاحه‌دین له شاری حه‌ڵه‌بیشیان به‌جێهێشتووه.
ئاژانسی "براسه" ی ئوردنی به پشت به‌ستن به به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی سوریا ده‌یه‌وێت له‌لایه‌ك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌رقاڵ بكات به مه‌سه‌له‌ی چاكسازی له وڵاته‌كه‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌وه‌وه ناوه‌ستێت و ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر خاكی ئوردن كه به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ڕه‌وشه، بارودۆخه‌كه ده‌شیوینێت.




