پەرلەمانتارێکی عێراقییه: به‌رنامه‌ی چاکسازی جێبه‌جێ بکرێت؛ متمانه له مالکی ده‌سه‌ندرێته‌وه

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى ئیئتیلافى عێراقییه رایگه‌یاند داواکاریه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌ی راوێژکاری هه‌ولێر بۆ لێپرسینه‌وه له نوری مالیکى له چوارچێوه‌ى کارنامه‌ی چاکسازیی هاوپه‌یمانى نیشتیمانیدایه و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا متمانه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
یاسین ئه‌لعوبێدى ئه‌ندامی فراکسیۆنى ئیئتیلافى عێراقییه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، زۆر پێویسته له‌سه‌ر کوتله و لایه‌نه سیاسییه‌کان به شێوه‌یه‌کى جدى پێداگیرى له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ئه‌و کارنامه چاکسازییه بکه‌ن که هاوپه‌یمانیی نیشتیمانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى سیاسى ئاماده‌ى کردووه.
ئه‌لعوبێدی ئه‌وه‌شی خسته‌روو ئه‌گه‌ر کارنامه چاکسازییه‌که‌ى هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى وه‌کو خۆى جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وه هیچ پێویست ناکات لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیراندا بکرێت و چونکه هه‌ر به‌پێی کارنامه‌که مالکی ناتوانێ به‌رده‌وام بێت و پێویست ده‌بێت متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
ناوبراو دووپاتیشى کرده‌وه، هه‌ندێ ده‌ستپێشخه‌رى جدى له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه کراوه بۆ جێبه‌جێ کردنى کارنامه چاکسازییه‌که‌ى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى.




