به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما گه‌نده‌ڵیی راوێژكارێكی مالیكی ئاشكرا ده‌كات

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند 2 له‌و 6 فڕۆكه كه‌نه‌دیانه په‌كیان كه‌وتووه كه حكومه‌تی عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی كڕیویه‌تی، هۆكاری تێكچوونه‌كه‌شیان ته‌نیا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه.
جواد شه‌هیلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یێنێ 2 له‌و 6 فڕۆكه كه‌نه‌دیانه تێكچوونه و په‌كیان كه‌وتووه كه حكومه‌تی عێراقی كڕیویه‌تی و بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی به‌كاردێت.
له‌باره‌ی هۆكاری تێكچوونه‌كه‌یان، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه ده‌ڵی "ته‌نیا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بوو". یه‌كێكیان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له نه‌جه‌ف كه‌وتوون.
محه‌ممه‌د ره‌زا خه‌فاجی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ڵی "راوێژكاری تایبه‌تی نوری مالیكی بۆ كاروباری فڕۆكه‌وانی ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ندی هه‌یه و یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌و كۆمپانیا كه‌نه‌دیه كارده‌كات كه فڕۆكه‌كانی لێ كڕدراون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "به‌ڵگه‌نامه هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت له ساڵانی 2008 و 2009 و 2010 نرخی ئه‌و فڕۆكانه 25 ملیۆن دۆلار بووه، به‌ڵام ئه‌وان به 38 ملیۆن دۆلار كڕیویانه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان رایده‌گه‌یێنێ ئه‌وه‌ی له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ 4 فڕۆكه‌ی دیكه له هه‌مان شێوه بكڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و 6 فڕۆكه‌یه شكستیان هێناوه.




