عێراقییه: به‌هۆی ناكۆكى هیچ یاسایه‌كی گرنگ له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كراوه

كه‌ریمه جوارى ئه‌ندامى كوتله‌ى عێراقییه‌ى حوڕه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له دانیشتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌یه‌دا هیچ یاسایه‌كى گرنگى په‌سه‌ند نه‌كرد.
وه‌ك جوارى گوتى: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له دانیشتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌یدا ده‌نگى له‌سه‌ر هیچ له‌و یاسایه گرنگانه نه‌دا كه ئاماده كرابوون بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ناكۆكى گه‌ڕانده‌وه كه له نێو به‌رژه‌وه‌ندییه لایه‌نه سیاسیه‌كاندا هه‌یه، سێ له‌و یاسا گرنگانه‌ش كه ئاماده كرابوون له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگیان له سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێن بریتی بوون له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دادگاى ئیتحادى و لێبوردنى گشتى و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى .
ناوبراو دووپاتیشى كرده‌وه، بوونى ناكۆكی له نێو به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بووه هۆى په‌سه‌ند نه‌كردنى ئه‌و یاسا گرنگانه.




