وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە تورکیا

سهرلهبهیانی ئهمرۆ، شهممه، وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا گهیشته توركیا و بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، کلینتۆن لەو سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکەوێت.
چاوەروان دەکرێت لەو گفتوگۆیانەدا، رەوتی سەرەتایی گواستنەوەی دەسەڵات لە کاتی رووخانی بەشار ئەسەددا، باسی لێوە بکرێ.
بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا گوتوویانە: وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەیەوێ بزانێ کە بەرپرسانی تورکیا لە بەرانبەر دۆخی سووریا چ نیگەرانییەکیان هەیە.
هەروەها چاوەەروان دەکرێ لەو سەردانەدا هاوکاریی تایبەت مرۆییانە لە لایەن ئەمەریکاوە بۆ کەسانێک کە لە دەست توندوتیژییەکانی سووریا هەڵاتوون، رابگەیەندرێ.
بە گویرەی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی راپەرینەکانی سووریا تا ئێستا ژمارەی ئاوارەکان لە تورکیا گەیشتووەتە ٥٠ هەزار ئاوارە، کە رۆژانە ئەو ئامارە لە زیادبووندایە.




