كه‌نانی: كارنامه‌ی چاكسازیی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ته‌نها بۆ فیڕۆدانی كاته
فراكسیۆنی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، ره‌خنه‌ی له كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی گرت و به به‌فیڕۆدانی كات وه‌سفكرد، هاوكات ره‌تی كرده‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی له ئارادا بێت.
مانگی رابردوو هاوپه‌یمانیی نیشتمانی بانگهێشتنی ره‌سمی ئاراسته‌ی هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان كرد بۆ ده‌ستكردن به وتوێژی راسته‌وخۆ له‌باره‌ی كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی.
ئه‌میر كه‌نانی، سه‌ركرده له فراكسیۆنی ئه‌حڕار به ئاكانیوزی راگه‌یاند، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه رێككه‌وتننامه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه كه به‌هۆیه‌وه حكوومه‌ت پێكهێنرا، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران خۆیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌تننامانه ده‌دزنه‌وه.
كه‌نانی گوتیشی: كارنامه‌ی چاكسازی بوونی نییه و ته‌نیا به فیڕۆدانی كاته تا ته‌مه‌نی حكوومه‌تی ئێستا به كۆتا دێت.
به‌م دواییه ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند بڕِیاری متمانه سه‌ندنه‌وه له نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران به‌هۆی وتوێژی ئێستای نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌ڵپه‌سێردراوه.




