ده‌وڵه‌تی یاسا: بانكی ناوه‌ندی عێراق پاره‌ی بۆ گرووپه تیرۆریستیه‌كان ناردووه

ئه‌ندامێكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه پاره‌ی عێراقی بۆ ده‌ره‌وه ناردووه، ئه‌وه‌یش بۆ ده‌ستگرۆییكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان. چاودێرانیش دەڵێن ئەوە هەوڵیکی دەوڵەتی یاسایە بۆ گوشارخستنەسەر بانکی ناوەندی و کۆنترۆڵکردنی.
هه‌یسه‌م جبووری ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووی مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاندووه چه‌ند به‌رپرس و كه‌سایه‌تییه‌ك له بانكی ناوه‌ندی عێراق پاره‌ی عێراقییان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه، ئه‌وه‌یش بۆ هاوكاریكردنی چه‌ند گرووپ و كه‌سایه‌تییه‌ك كه كرده‌ی تیرۆریستییان له عێراقدا ئه‌نجام داوه و به ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی تێوه گلاون.
جبووری كه هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌وان زانیاری و به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه.
پاش ئه‌م لێدوانانه‌یش له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێكهێنراوه، ئه‌مرۆیش لێژنه‌كه داوای له هه‌موو لایه‌ك كردووه كه به‌ڵگه‌كانیان له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه به یارمه‌تیدانی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی، بخه‌نه ڕوو.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەش چاودێرانی ڕەوشی عێراق بە ئاژانسەکانی هەواڵیان ڕاگەیاندووە کە پێشتریش دەوڵەتی یاسا و خودی مالکی زۆر گوشاریان خستۆتە سەر بانکی ناوەندی و هەوڵی ئەوەیان داوە بەتەواوی بیخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆیە ئەنجوومەنی نوێنەران دەیەوێ لەو هەواڵە بکۆڵێتەوە و بەوەش بگاتە ئەو زانیاریانەی لەبارەی گوشارەکانەوە دەخرانەڕوو.




