سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری وه‌فدێك سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كات له وڵاتی ئه‌ڵمانیا

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری وه‌فدێك سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عیراقی کرد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له هه‌واڵی ته‌ندروستی پرسی.
ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌شوێنی پشوودانی خۆی له ئه‌ڵمانیا پێشوازیكرد له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ڵمانیا.
له‌دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی به گه‌رمی له‌هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی پرسی و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی كه بۆ ئه‌ژنۆی چه‌پی كرا.
نێچیرڤان بارزانی ئومێدی خۆشی نیشاندا به‌هه‌رچی زووتر كۆتاییهاتنی به‌رنامه‌ی راهێنان و چاره‌سه‌ری سروشتیی كه دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا سه‌رۆك مام جه‌لال به‌زوویی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات به‌تایبه‌تی كه ئێستا كه‌سایه‌تی ئه‌و بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان پێویسته.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و هه‌ستی برایانه و دڵسۆزانه‌ی، دڵنیای كرده‌وه له‌باشی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی و راهێنانی پزیشكی.
له‌ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و رێوشوێنه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان، له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێویستی یه‌كڕیزیی و یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌شی كرد بۆ گرنگی به‌هێزكردنی زیاتری نێوانی یه‌كێتیی و پارتی كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كی تێدایه.




