٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵات و رێزلێنانی مەسروور بارزانی بەخشرایە قوتابییە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانکۆی کۆیە

سەرچاوە: KDP.info

لە مەراسیمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی كۆیە و نوێنەری بەڕێز مەسروور بارزانی و راگر و مامۆستا و قوتابیانی زانكۆی ناوبراو، خەڵات و رێزلێنانی مەسروور بارزانی بەخشرایە قوتابییە یەكەم و دووەم و سێیەمەكان.

لە مەراسیمەكەدا، دكتۆر خدر مەعسوم، سەرۆكی زانكۆی كۆیە وتارێكی پێشكەش كرد و دەرچووانی ئەمساڵی زانكۆكەی بە فاكتەرێك زانی بۆ پێخستنی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا، وێرای سوپاسكردنی مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەكانیان بۆ ماندووبوونیان، هەروەها سوپاسی تایبەتی بەڕێز مەسروور بارزانی كرد و گوتی: جێگای رێزە، كە جەنابی كاك مەسروور بارزانی بێ ئەوەی ئێمە داوای لێبكەین، خۆی لەرێگای نوێنەری بەڕیزیانەوە، خەڵات و رێزلێنانی ناردووە بۆ قوتابیەكانمان، ئەم هەنگاوەیشی بە پشتیوانیكردن لە زانست و رەوتی پێشكەوتن وەسفكرد.
دواتر لەلایەن كاروان محەمەد سابیر، نوێنەری رێزدار مەسروور بارزانی، خەڵات و رێزلێنانەكە بەخشرایە قوتابییە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆی كۆیە و لای خۆیانیشەوە قوتابیان و كەسوكاریان سوپاسی تایبەتی بەڕێز مەسروور بارزانیان كرد، بۆ پشتیوانیكردنی لە گەنج و هەروەها خەڵات و رێزلێنانەكەی، كە بەوە وەسفیان كرد، ئەمە نیشانەی دڵسۆزی و هاندەرێكی مەزنە بۆ ئێمە.

هەواڵی پەیوەندیدار