سبه‌ی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى تایبه‌ت به پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دانوستان ساز ده‌کرێت

ڕیاره سبه‌ی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی تایبه‌ت به پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق له په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
راوێژکاری راگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان "تاریق جه‌وهه‌ر" له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "بڕیاره سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانیی رۆژى شه‌ممه 11/8/2012 یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى تایبه‌ت به پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دانووستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ بۆ به‌دواداچوون و ئیداره‌دانى دانوستان له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له لاته‌رى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت."
تارق جه‌وهه‌ر گوتی: "چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆکى فراکسیۆن و پێکهاته جیاوازه‌کان له په‌ر‌له‌مانى کوردستان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رى کورد له حکومه‌تى فیدراڵ به‌شدارى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بکه‌ن."
رۆژى دووشه‌مه‌ى رابردوو 6/8 به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆکى په‌ر‌له‌مانى کوردستان و ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک و سکرتیرى حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان له په‌ر‌له‌مانى کوردستان و سه‌رۆکى لیسته کوردستانیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوینه‌ران و حکومه‌تى فیدراڵ، یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ى راوێژکارى بۆ دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ له‌باره‌ى پرسه هه‌لپه‌سیردراوه‌کانى نیوان هه‌ریم و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو تێیدا سه‌رجه‌م به‌شداربووان دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان به کارێکى گرنگ و پێویست وه‌سه‌ف کرد بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى نیشتمانى سه‌رپه‌رشتیی کارى دانوستان و وتوێژه‌کانى نیوان حکومه‌تى هه‌ریم و حکومه‌تى فیدراڵ بکات بۆ چارسه‌رکردنى پرسه هه‌لپه‌سێردراوه‌کان.




