جیابوونه‌وه گه‌یشته كۆشكی كۆماریی سووریا
له درێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس له ڕژێمه‌كه و په‌یوه‌ندییكردنیان به ڕیزه‌كانی شۆڕشه‌وه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌راسیمه‌كانی كۆشكی كۆماری سووریا له ڕژێم جیابوویه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنی سووریا به "سكای نیوز"ـیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌راسیمه‌كانی كۆشكی كۆماری محێدین مسلمانی له ڕژێمی به‌عس جیابووه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی به شۆڕشگێڕانه‌وه كردووه.
ئه‌م جیابوونه‌وه‌یش پاش 3 رۆژ له جیابوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی سووریا ڕیاز حیجاب دێت كه دوێنی وڵاتی ئوردن به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه حیجاب به‌خۆی و خێزانه‌كه‌یه‌وه په‌نای بۆ ئه‌و وڵاته هێناوه.




