به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 4ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئایارى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت؛ كۆبوونه‌وه‌ى ژماره چوارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو كه تیایدا ڕه‌وشى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و چه‌ند بابه‌تێكى تر تاتوێ كرا و چه‌ند بڕیارێكى گرنگ درا.
ده‌رباره‌ى ئه‌و ئاڵۆزى و پشێویانه‌ى دوێنێ له هه‌ولێر نرانه‌وه و تیایدا هه‌وڵى په‌لاماردانى په‌رله‌مانى كوردستان و چه‌ند شوێنێكى گشتى و تایبه‌تى درا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌ت هه‌موو ڕێكارێكى یاسایى به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه ده‌ستیان له نانه‌وه‌ى ئه‌و پشێوى و په‌لامارانه‌دا هه‌یه؛ ده‌گرێته به‌ر و ده‌بێ به سزاى یاسایى خۆیان بگه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وشى ته‌ندروستى و ئه‌و كێشه و گرفت و كه‌موكوڕیانه‌ى كه له بوارى ته‌ندروستیدا هه‌ن، به درێژى خسته به‌ر باس و گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ى ده‌ستنیشان كرد كه هه‌ندێكیان پێویستیان به چاره‌سه‌رى هه‌نووكه‌یى و هه‌ندێكى تریشیان پێویستیان به چاره‌سه‌رى درێژخایه‌ن هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌یه‌كى به‌دواداچوون له سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیرى ته‌ندروستى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان پێكهات؛ بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه به‌دواداچوونى به‌رده‌وام بۆ میكانیزمى چاره‌سه‌رى بكه‌ن و هه‌موو پێداویستییه‌كانى دابین بكرێن ئه‌وله‌ویه‌تیش درایه كێشه‌ى ده‌رمان و كێشه كارگێڕییه‌كان.
له بوارى په‌روه‌رده‌شدا؛ به هه‌مان شێوه كێشه و گرفت و كه‌موكوڕیه‌كان به سه‌ر دوو جۆرى هه‌نووكه‌یى و درێژخایه‌ندا دابه‌ش كران و ده‌سته‌یه‌كى تر‌ى به‌دواداچوون له سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیرى په‌روه‌رده و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان پێك هێنرا و میكانیزمى كار‌كر‌ن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان دانرا كه به پێى ئه‌و میكانیزمه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى داهاتوودا، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له قوتابخانه به پێوه‌ر و كوالیتیى به‌رز له هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گوشتوگوزار ڕا‌سپێردرا كه له شوێنى گونجاو؛ زه‌ویى پێویست دابین بكات.
هه‌ر له باره‌ى په‌روه‌رده‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌وله‌ویه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌روه‌رده‌یه و ده‌بێ كارى زۆر جددى به‌په‌له‌ى بۆ بكرێت. له لایه‌كى تره‌وه؛ بڕیار درا ساڵى خوێندن به شێویه‌ك ڕێك بخرێت كه هاوسه‌نگیه‌ك له نێوان ڕۆژه‌كانى خوێندن و ڕۆژه‌كانى پشوودا هه‌بێت، به جۆرێك كه له گه‌ڵ ستاندارده‌كانى دنیا یه‌ك بگرێته‌وه.
له دوایین به‌شى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرۆژه‌ى قه‌رزى بچووك بۆ لاوان و گرنگیى پرۆژه‌كه و مه‌وداى سوودمه‌ندبوون له پێدانى ئه‌م قه‌رزه تاوتوێ كرا و بڕیار درا به‌دواداچوونێكى ورد بۆ كاریگه‌رى و ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و پرۆژه‌یه بكرێت و كه‌موكوڕییه‌كانى چاك بكرێت.
له كۆتاییدا؛ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كرد كه ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بده‌ن به پارێزگاكان و پێویسته هه‌موو وه‌زیره‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دابه‌زێننه خوارووى خۆیان؛ بۆ ئه‌وه‌ى سنوورى ده‌سه‌ڵاتى پارێزگان و داموده‌زگانى خواروو زیاتر بكرێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له وه‌زاره‌ت و له ده‌ستى وه‌زیر خۆیدا نه‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها داواى كرد كه هه‌ماهه‌نگییه‌كى زیاتر له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و په‌رله‌ماندا هه‌بێت و گرنگییه‌كى زۆر به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بدرێت.




